ژمارەیەك كرێكاری سەقزی ناڕەزایەتییان بە بڕیاری ئیدارەیەكی دەوڵەتی دەربڕی
13:34 - 30 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەكی بەچاو لە كرێكارانی شاری سەقز سەبارەت بە بارودۆخی خانەنشینی لەو شارە ناڕەزایەتیان دەبڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكخراوی \"تەئمین ئێجتماعی\" لەسەقز بەپێچەوانەی ئایننامەی خانەنشینی، زووتر لە وادەی دیاریكراو پارەی خانەنشینی لە كرێكاران دەگێڕێتەوە.
لەو پێوەندییەدا نزیك بە ٣٠ كرێكار رۆژی رابردوو لە بەردەم ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی شاری سەقز كۆببوونەوە و ناڕەزایەتیان بەو دۆخە دەربڕیبوو.
جیاوازی ماڵیی ئەو كرێكارە خانەنشین كراوانە لەگەڵ كەسێكی دیكە، كە هەر لەلایەن ئەو ناوەندە خانەنشین كراوە، نزیك بە ملیۆن تمەنە.
بەپێی یاساكانی ئەو ئیدارەیە، دیاریكردنی مووچەی مانگانەی خانەنشینی، بەپێی نێوەنجی مووچەی دوو ساڵی كۆتایەكەیەتی و دابەشی ٢٤ مانگ دەكرێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە هەواڵدەریی كاری ئێران لەحاڵێكدایە كە نزیك بە ٥ هەزار كەس لەو خانەنشینكراوانە بە فشارهێنان بۆ دیوانی دادپەروەری ئیداریی توانیان رێكخراوی تەئمین ئیجتماعی بە چۆكدا بێنن.
دۆخی كۆمەڵگە و هەڵاوسانی بازار لەئێران خانەنشینەكانی خستۆتە بەر كێشە و ئاستەنگێكی نوێیەوە.
لەلایەكی دیكەوە نوێنەری كرێكارانی كارگەی توتنی ئوستانی كوردستان بە هۆی بەدواداچوون بۆ ویست و داخوازییەكانی كرێكاران لەسەر كار دەكراوە.
دوای ئەوەی كە سەرپەرەستی كارگەی دوخانیاتی ئوستانی كوردستان ئامادە نەبوو كە وڵامی ١٧٠ كرێكار بداتەوە، لە هەوڵێكی چاوەڕوانكراودا \" حوسێن گوڵی\" لەسەر كار دەكرد.
ئەو چالاكە كرێكاریە سەبارەت بە دەكردنەكەی وتوویەتی: بە پێی یاسا ناوەندە سینفییەكان باشترین رێگەن بۆ دانوستان لەگەڵ خاوەنكار و هەر بەو هۆیەوە یاسای كار كۆمەڵێك خاڵی وەكوو ئەمنیەتی كاری نوێنەرانی كرێكارەكان لەبەر چاو گرتووە، بەڵام سەبارەت بە دۆخی من ئەو یاسایە لەبەر چاو نەگیراوە.