ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی \"ئارادی غەرب\"ی کرماشان لە بەردەم پارێزگای ئەو شارەدا کۆبوونەوە

21:19 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: دوای داخرانی شێرکەتی \"ئارادی غەرب\"ی کرماشان، ١٢٠ کرێکاری ئەو شیرکەتە مووچەی ٨ مانگیان پێ نەدراوە کە سەرجەمی پارەی ئەو کرێکارانە بە شێوەی نێونجی دەکاتە ١٠ میلیۆن تمەن.

یەکێک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە بە ناوی \"سەعید مەلەکیان\" لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: \"بەداخەوە سەبارەت بە ئەوەیکە ئەو شیرکەتە ٨٥ میلیارد تمەن بە بانک قەرزدارە، دەستی بەسەر سەرجەمی دەزگاکانی ئەو شیرکەتەدا گرتووە و ئێمەش ناتوانین لانیکەم بە فرۆشتنی دەزگاکان پارەکەی خۆمان دابین بکەین\".

ناوبراو لە درێژەدا گوتی، مافی کرێکار لە سەرووی هەموو شتێکە و بانک دەبێ ئیجازە بدات کە ئێمە پارەی خۆمان وەرگرین.

بەرپرسی بەڕێوەبەری گشتیی چاوەدێریی پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئێمە بە زووترین کات بەدواداچوونی ئەم گرفتە دەکەین.