ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری سەردەشت دەستیان لە ڕاو کردن هەڵگرت

02:06 - 4 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەکی دیکە لە ڕاوچییەکانی کوردستان کە ساڵانێکە خەرێکی ڕاو کردنی پەلەوەرە کێوەییەکانن، بە بەردان کەوەکانیان بۆ باوەشی سروشت، خۆیان لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ ٣ی بانەمەڕ، ژامارەیەک لە کۆنە ڕاوچییەکان شاری سەردەشت کەوە ڕاو کراوەکانیان ئازاد کرد.

ڕاوچییەکان زیاتر لە ١٥ کەویان ئازاد کرد و بەڵێنیان دا کە چیدیکە دەست لە ڕاوکردنی پەلەوەرە کێوەییەکان هەڵگرن.

کۆنەڕاوچییەکانی شاری سەردەشت ئاگریان لە چەکەکان و قەفەسەکانیان بەردا.

پێشتریش، ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری بۆکان لە بناری کێوی\"بەردە زەرد\" لە سەر گڵگۆی\"موقبیل هونەر پەژوە\" زیاتر لە ١٠٠ کەوی ڕاوکراویان ئازاد کرد.

ماوەی چەند ساڵێکە ڕاوچییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دەستیان کردووە بە ئازاد کردنی باڵندەکان و شکاندنی قەفەسەکانیان و ئەم کارەش بووەتە مایەی خۆشحاڵیی ژینگەپارێزان و ژینگە دۆستان.