ژمارەیەک لە لاوانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەیاننامەیەکیان بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم دەرکرد

15:21 - 1 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە لاوانی شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە دیاریکردنی بەرنامە، بۆ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، داوایان لە خەڵکی کوردستانی ئێران کرد، کە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە لاوانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دوایان لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە هەرچی بە شکۆتر لە ڕۆژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا بەشداری بکەن.

لە بەشێکی بەیاننامەی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووە: ئێمە وەکوو خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەم وەکوو ئەندامێکی لێکجیانەکراوەی کوردستانی گەورە، بەو جۆرە کە لە دەورانی خەبات و دژوارییەکان لە بەشەکانی دیکە کوردستان هاوکار بووین، خۆمان لە سەرکەوتن و خۆشییەکانی ئەوان بە شەریک دەزانین و لەو ڕوانگەیەوە لەگەڵ تەواوی کورد و کوردستان لە هەر شوێنێکی جیهان، ڕۆژی دووشەممە ئەم سەرکەوتنە گەورەیە جێژن دەگرین.

خەڵکی خۆشەویستی و خەباتکاری کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەو شێوەیە کە دەزانین، بە خۆشییەوە بە زوویی شایەتی بە ئاکام گەیشتنی چەندین ساڵ خەباتی قارەمانانە و بەربەرەکانێی بەشێک لە نەتەوەی گەورە و خۆشەویستنمان هەین.

چەندین ساڵە زۆڵم و زۆری دۆژمنی بێڕەحم و چەندین ساڵ خۆڕاگری و زیندان و ئەشکنجە و شەهیدبوونی خەڵکی ئێمە، چەندین ساڵ داگیرکاری و بە عەرەب کردن و ڕووخاندنی کوردستان و چەند ساڵ بوردوومان و ئاوارەبوون و ڕەنج و کوێرەوەری نەتەوەی ستەم‌لێکراوی ئێمە، لە بەشێکی ئەم نیشتمانە کەونارای ئێمە بۆ هەتا هەتا کۆتایی پێی دێت و ئاکامی نەوە بە نەوە خەبات و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکانی کورد، ئینشائەڵڵا کیانێکی ئازاد و وڵاتێکی سەربەخۆ و کوردستانێکی دێموکراتیک دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە ٣/٧/٩٦ کاتژێر ١٧ هەتا ٢٠

شوێن، گۆڕەپانەکان و شەقامە سەرەکییەکانی شارەکان و شوێنە گشتییەکان و گوندەکانشێوەی بەڕێوەچوون:


بەشداری بنەماڵەکان و لە بەر کردنی جلوبەرگی کوردی و ڕێپێوانی مەدەنی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی و چەپڵەلێدان و دروشمی نەتەوایەتی، هەروەها بە بۆق لێدان ڕۆشن کردنی چرای ماشێنەکان و موسیقای شاد و حیماسی...

لە کۆتایی و لە کاتژمێری ٢٠ بە دواوە بە چوونە سەر بانی ماڵەکان و ڕۆشن کردنی\"منورە\" ئاسمانی کوردستان نوورانی بکەن.

دروشمی پێشنیار کرا:

ڕۆژهەڵاتی ڕووسوورم،

پشتیوانی باشوورم
باشووری نیشتمانم،

پێشەنگی کوردستانم
خوێنی شەهیدی وڵات،

سەربەخۆیی لێ هەڵات
پیرۆز بێ لە شەهیدان،

سەربەخۆیی کوردستان