ژماره‌ی نوێی وەرزنامەی زرێبار بڵاو کرایه‌وه

23:46 - 17 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژماره‌ی نوێی وەرزنامەی فەرهەنگی ئەدەبی و زانستیی زرێبار ژمارە (٨٢ و ٨١)، خولی نوێ (٢٩ و ٢٨)، که تایبه‌ت به بابه‌تی \"مێژوونووسیی کوردستان\"ـه، لە توێی ٤٣٠ لاپه‌ڕه‌دا چاپ و ‌بڵاو کرایه‌وه.

بەپێی هەواڵی کانوونی زانستی، فەرهەنگیی رۆنان، ئه‌م فایله له دوو به‌شی کوردی و فارسی پێکهاتووه و هه‌وڵدراوه له ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ره‌وتی مێژوونووسیی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گونجاو، بکۆڵیته‌وه.

ئەم فایلەی وەرزنامەی زرێبار، ٣٠ بابەتی زانستیی بە زوانەکانی کوردی و فارسی لەسەر مێژووی کورد و لێکدانەوەی رەخنەگرانەی لەسەر میژووی سیاسیی کوردی لە خۆگرتووە.

بابەتەو تەوەرەکانی تازەترین ژمارەی وەرزنامەی زرێبار بریتین لە:

١) به‌شی کوردی:
- مێژوونووسیی کوردستان له گێژه‌نی گوتاره‌کاندا/ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دپوور
- کورته‌ باسێک له‌سه‌ر مێژوونووسیی کوردستان/ مه‌سعوود بینه‌نده
- دیمانه‌یەک له‌گه‌ڵ مارتین وان برۆنسێن/ شاهۆ ئه‌سه‌دی
- مه‌عریفه، ئایدیالوژی و ده‌سه‌ڵات: پێکهاته‌شکێنی خوێندنه‌وه کوردیه‌کان/جلێمه‌نج یوجه‌ل، ماری لێ ڕای/ سروه محه‌ممه‌دمورادی
- مێژوونوسی و پرسی سیاسەت/ ئازاد حاجی‌ئاقایی
- بنه‌ما و ره‌چه‌ڵه‌کی کورد له سه‌رچاوه ئيسلامييه‌کاندا/ دكتور أحمد محمود الخليل/محه‌مه‌د قادری
- ئاراستەکانی مێژوونووسی لە کوردستان/ ئه‌نوه‌ر مه‌عریفه‌ت
- مێدیکۆس لۆگۆسی هێڕۆدۆت و مێژووی ماد/ پێیتۆن هێڵم/ عوبەید سورخابی

٢) بەشی فارسی

- پێشەکییەک لەسەر مێژوو نووسیی کوردی - ئیسماعیل شەمس
- نموونە ئەرێنییەکان لە مێژوو نووسیی کوردەکان - ساڵح ئەمین پوور
- پێناسەی نەتەوە: مێژوو نووسیی کوردی لە دەیەی ٩٠ی زایینیدا لە تورکیە - (کونراد هێرچلێر) - سەدیق محەمەد جانی
- رەنگدانەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی، ئابووری و مەزهەبیی کوردستان لە شەرەفنامەی بدلیسی - کەیوان شافیعی
- روانگە و چۆنیەتییی میژوونووسیی \"ئەبووحەنیفە دینوەری و ئیبنی کەسیر\" ئەمیر سەجادی
- مێژووی کۆمەڵایەتیی کوردستان بەپێی مێژووە خۆجێییەکان (نمونە موردی کتاب تاریخ الاکراد)/ مەلەک عەزیزی
- لێکدانەوەو تاوتوێ کردنی کتێبی \"کورد و هاوپەیوەندیی مێژوویی و نژادییەکەی\" سیروان خوسرەو زادە
- روانگەیەکی رەخنەگرانە لە کتێبی هەوراز و نشێوی بزووتنەوەی کوردی لە ٥٧ هەتا ٦٧ - ئیسماعیل مەحموودی
- خوێندنەوەیەکی نوێ و رەخنەگرانەی کتێبی \"پاش شەست ساڵ\"(ژیاننامەی مام جەلال) ئارمان سەلیمی
- زلهێزەکان و شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینان \"نەهری\" - کیوومەرس فەیزی
- قەومییەت و نەتەوە خوازی(ناسیۆنالیزم) و مێژووی ژنانی کوردستان - سومەییە رۆستەم‌پوور
- تووڕەیی و هەڵچوونی عەشیرەیی و سیاسەتی کوردی/ حەمید بزارسەلان - ئەحمەد محەممەد پوور و هەمزە محەممەدی
- تاوتوێ کردن و رەخنەگرتن لە کتێبی \"خوێن\" بڕوا و پسۆڵەی دەنگەکان - ئارمان سەلیمی
- لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی لەسەر عێڵی شکاکلە مێژووی هاوچەرخی ئێران - ئەحمەد چووپانی
- شوناس و میژوو\" رۆڵی مێژوو لە پێکهاتنی شوناسی نەتەوەیی - خالید تەوەکولی
- یاداشتێک لەسەر رەوتی مێژوونووسیی کوردی لە دەیەی ٨٠ی زایینیدا - بێهزاد زەندی
- لێکدانەوەیەک لەسەر کتێبی بارودۆخی سیاسیی کوردستان (لە ١٢٥٨ هەتا ١٣٢٥ی هەتاوی) سیروان خوسرەوزادە
- لێکدانەوەیەکی رەخنەگرانەی کتیبی کوردەکان لە ئێراق: رابردوو، ئێستا و داهاتوو، بەرهەمی کەریم یەلدز - زانیار شەریف
- لێکدانەوەی بارودۆخی زوانیی ئازەربایجان لە سەدەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام و تێڕوانینێکی رەخنەیی لە بۆجوونەکانی کەسرەوی لەو پەیوەندییەدا - سیروان خوسرەوزادە
- بارودۆخی بابانەکان لە دەورانی هاوچەرخدا - عەبدوڵڵا مورادی
- هەڵوێستەیەک لەسەر رەوتی مێژوویی زوان و شێعری کوردیی هەورامی لە دەستپێکەوە هەتا ئێستا - عادڵ محەممەدپوور
- ناساندنی پەرتووکی \" سەبارەت بە مێژووی کوردستان - کۆکردنەوەی \"عەلی دڵاوێـز\"

زرێبار وەرزنامەیەکی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە بە شێوازی شیکاری و شرۆڤەیی و لە چوارچێوەی فایلدا بەڕێوە دەچێت و فایلی ژماره‌ی داهاتووی خۆی بۆ بابه‌تی ره‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی \"میدیای کوردی\"، ته‌رخان دەکات.