ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی نموونەی کوشتنی بانیاسایە
21:27 - 15 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بەیاننامەی دادگوستەریی گشتیی پارێزگای کوردستانی سەبارەت بە ڕامین حوسێن پەناهی بە \"پێچەوانەی ڕاستی\" زانییووە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە: \"بەیاننامەی ١٤ی بانەمەڕی ساڵی ڕابردووی (٩٦) دادگوستەریی پارێزگای کوردستان سەبارەت بە شێوەی دەسبەسەرکردنی ڕامین حوسێنپەناهی گۆڕانێکی ئەوتۆی سەرووی بانیاسایی بوونی له حوکمی ئێعدامی ناوبراودا پێک نەهێناوە\".
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە دەڵێت: \"بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان کەڵکوەرگرتن لە سزای ئێعدام تەنیا بۆ تاوانبارێک کە ببێتە هۆی کوشتی \"عامدانە\" ڕەوایە و بەپێی هەواڵی فەرمی، لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان ڕامین حوسینپەناهی و سێ کەس لە ئەندامانی دیکەی کۆمەڵە لەگەڵ سپای پاسداران ڕووداوێکی لەو شێوە ڕووی نەداوە. بۆ نموونە، ماڵپەڕی \"ئاکامنیوز\" کە گومان دەکرێت لە وەزەرەتی ئیتلاعات نزیک بێت، لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو (٩٦) ڕایگەیاندووە کە \"ئەو چوار پیاوە کەوتوونەتە داوی هێزە ئەمنییەتی، نیزامی و ئینتزامییەکان و بەبێ ئەوەی کە تەنانەت دەرفەرتی ئەوەیان هەبێت تەنیا یەک گوللە ڕوو لە هێزە نیزامیی و ئەمنیەتییەکان بتەقێنن، لەگەڵ ئاگری هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەت بەرەڕوو بوونەتەوە\". سپای پاسداران هەروەها لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ٩٦ ڕاگەیاند کە هێزەکانیان هیچ کوژرا و برینداریان نەبووە\".
لە درێژەی بەیاننامەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتوەییدا هاتووە: \"دادگای ڕامین حوسێنپەناهی، کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار ساڵی ڕابردوو(٩٦) بەڕێوەچوو، زۆر ناعادڵانە و کەمتر لە یەک کاتژمێر ئەو دادگایە درێژەی کێشاوە. بنەماڵەی ناوبراو بە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییان وتووە کە ڕامین لەگەڵ ئەوەیکە ئاسەوای ئازار و ئەشکەنجە لە سەر جەستەی دیار بووە لە دادگای ئینقلابی شاری سنە ئامادە بووە، بەڵام دادگا بڕیاری سەبارەت بە لێکۆڵێنەوە لە سەر ئازار و ئەشکەنجە لە سەر جەستەی ڕامین نەداوە\".
بە وتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی،\"سەرەڕای ئەو سەرپێچیانەی لە سەر ڕامین لە ڕەوتی دادڕەسی کراوە، بەڕێوەچوونی ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی نموونەی کوشتنی ناوبراو بانیاسایە\".