ڕێژەی دەسبەسەرکراوەکانی مەهاباد گەیشتە ٦ کەس

18:06 - 25 گەلاوێژ 2722

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "لوقمان بەهرامی" کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی گوندی "قەرەشڵاخـ"ـی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاوووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

لوقمان بەهرامی پاش دەسبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی لوقمان بەهرامی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بە ئەژمارکردنی دەسبەسەریی ئەم هاووڵاتییە، دەسبەسەرکراوەکانی شاری مەهاباد، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ گەیشتووەته ٦ کەس.