ڕۆژنامەنووسێک لە شاری سنە باس لە داخرانی میدیاکان لە کوردستان دەکات

20:00 - 16 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕۆژنامەنووسێک لە شاری سنە، داخرانی میدیاکان، بە ئاکامی \"نەفامی\" ڕەوتێک لە کوردستان دەزانێ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کازم ئیمانزادە، بەڕیوەبەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی خبری_تحلیلی \"هیوا نیووز\" لە داخرانی کەشوهەوای میدیاکان لە کوردستان ڕەخنە دەگرێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە دەڵێت: هیوا نیووز چ دەڵێت؟ ئێمە دەنگی خەڵکی کوردستان سەبارەت بە نادادپەروەری و کەموکۆڕییەکان و هەڵاواردنەکان بووین، کە هەوڵمان داوە پرسەکان وێڕای هاندانی دەوڵەت بۆ سەرنیا کردنەوەی کوردستان ورد بکەینەوە و بۆ لابردنی ئەو کەموکۆڕییانە، ڕێکاری مەدەنیی عەقڵانی و ئاشتیخوازانە پێشکەش بکەین و ڕێگە هەڵە و لاڕێیەکان بناسێنن.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: \"ئاکامەکەی بووە چی، \"داخرانی ئەم میدیایە و زیندانی کردنی بەرپرس و داخرانی ڕاگەیندنەکانی دیکە، کە دەنگی کەسیان لێوە دەرنەیت.

ئیمانزادە هەروەها دەڵێت: \"بەڵام ئاکامی گرینگتر و کۆتایی کار ئەوە بوو، کە بە داخرانی هیوا نیووز و ڕاگەیندنەکانی دیکەی هاوشێوەی ئەو، خوێنەران بە دەنگی ئارام و ڕێفۆرمخوازی و گۆڕان بەرەو لای ڕاگەیندنە ڕادیکاڵەکان چوون و ئەو بارودۆخە پێشهاتووە کە ئێستە دەیبینین. ئێمە تەواوی ئەو بارودۆخە هەنووکەییە لە نووسراوە جۆراوجۆرەکاندا بڵاو کردووتەوە، کە لە حاڵەتی تەقینەوەی کۆمەڵایەتی دایە و بە ئاگاداریی جۆراجۆر پێشبینیمان کردبوو، بەڵام دەسەڵاتداران گوێی بیستنیان نەبوو.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کورد لە کۆتاییدا، پێداگری دەکات، \"کە گلەیی نییە، گلەیی لە هیچ کەس نییە، بێجگە لە بەداخ بوون لەو ڕۆژگار و دەرفەتەی کە لە کیس چوو و نەفامی ڕەوتێک کە خۆیان بە عەقڵی گشتی دەزانن و لە ڕاستیدا نەزانی گشتین و هێشتا کیلۆمێترەکان لە عەقڵانییەتی سیاسی و بەگشتی عەقڵانییەت بەدوورن\".

کازام ئیمانزادە، بەڕێوەبەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی خبری_تحلیلی \"هیوا نیووز\" ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر لە خانەی قەزایی بەهەشتی دادگایی کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، بە تۆمەتی \"بڵاوکردنەوەی درۆ، بڵاوکردنەوەی بابەت بە پێچەوانەی ڕاستییەکان دژی نیزام، بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە ڕاستای دووبەرەکیی نانەوەی ئیتنیکی، مەزهەبی و قەومی\" تاوانبار کرابوو.

ماڵپەڕی خبری_تحلیلی\"هیوا نیوز\" چالاکی خۆی لە ١٠ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٤ی هەتاوی، بە دوو زمانی کورد و فارسی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەست پێ کردووە.