ڕووداوێکی هاتووچۆ له بانه ٢١ قوربانی لێکه‌وته‌وه
22:55 - 10 خاکەلێوه 2713
ئاژانس کوردپا: رووداوێکی هاتووچٶ له شاری بانهزیاتر له ٢٠ کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به هه‌واڵنێری کوردپا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له جاده‌ی سه‌قز ـ بانه و له نزیکی گونده‌کانی \"سه‌به‌دلوو\" و \"برۆژه کۆنه\" له ئاکامی پێکدادانی کامیونێکی ماک و شه‌ش ماشێنی سه‌واری به‌داخه‌وه شه‌ش که‌س گیانی خۆیان له ده‌ست دا.
هه‌واڵه گهیشتووکان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌و کاره‌ساته‌دا پازده که‌س بریندار بوون که بارودۆخی هێندێکیان ناجێگیره.
ته‌رمی ئه‌و شه‌ش که‌سه له‌گه‌ڵ برینداربووه‌کان بو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌ددین ئه‌یووبی ڕاگۆستراون.
ده‌گوترێ هه‌ر هێستا هه‌زار که‌س له بنه‌ماڵه و نزیکانی ئه‌و قوربانییانه له به‌ر ده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه کۆبوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسی پۆلیسی ڕێگا و بانی شارستانی بانه، هۆکاری ئه‌و کاره‌ساته‌ی به هه‌بوونی کێشه له سیستمی تورمزی کامیونهکه گه‌ڕانده‌وه.
هێندێک له‌سه‌رچاوه‌کان به هه‌واڵنێری کوردپایان ڕاگه‌یاند، سێ که‌س له‌و قوربانییانه خه‌ڵکی شاری بانه و ئه‌وانی دیکه‌ش میوانانی نه‌ورۆزی ئه‌م شاره بوون.
تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و کوژراوانه له به‌ر ده‌ست دا نییه.