ڕووداوی کار گیانی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵی ئەستاند

15:21 - 9 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: شەش کەس لە دوو بنەماڵەی کورد بە هۆی ڕووداوی کار لە پارێزگای قەزوێن بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوانیوەڕۆی پێنج‌شەممە ٦ی خەزەڵوەر، بە هۆی تەقینەوەی گاز لە یەکێک لە کێڵگەکانی پەلەوەر(مرغداری) لە گوندی\"ڕوودەک\"ی \"بوئین زەهرا\"، شەش کرێکار بە توندی بریندار بوون.

کاتژمێرێک پاش ئەو ڕووداوە، یەکێک لە برینداربووانی ئەو ڕووداوە کە مێرمنداڵێکی تەمەن ٤ ساڵان بووە، لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندی دەرمانیی شاری قەزوێن گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییانە لە کرێکارانی وەرزی بوون کە لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشتەوە بۆ کار کردن ڕوویان لە پارێزگای قەزوێن کردبوو.

\"حسین
حوسێن عوسمانی
لەو ڕووداوەدا، سێ ژن و دوو پیاویش بریندار بوون کە شوناسی چوار کەسیان بە ناوەکانی؛ ئەسرین، شەرمین شێخەنێژاد و حوسێن و کامیل عوسمانی ڕاگەیەندراوە.

ڕاپۆرتی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا، باس لە دۆخی\" نیسبەتن باشی\" بریندارەکان دەکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە؛ تەواوی کەرەستە و کەلوپەڵ ئەو دوو بنەماڵەیە لە ئاگرکەوتنەوەی تەقینەوەی گازەکە بە تەواوەتی سووتان.

هەروەها هەواڵنێری کوردپا ڕاگەیاند:هیچ کام لە قوربانیانی ڕووداوی کار لە دەواجنی بۆێن زەهرادا لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی بیمەی کۆمەڵایەتی نەبوون.

جێگری ئیمداد و ڕزگاری مانگی سووری پارێزگای قەزوێن هۆکاری تەقینەوەی کەپسوولی گازەکەی بە\"ناڕوون و نادیار\"وەسف کرد.