ڕووداوی کار لە کوردستان دوو قوربانیی لێ کەوتەوە

20:25 - 3 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: دوو کڕیکار لە پاڕیزگای لۆڕستان و شاری سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار، لە کاتی کار کردن گیانیان لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی چوار شەممە و پێنجشەممەی حەتووی ڕابردوو، ڕووداوی کار لە پێتروشیمی پاڕیزگای لۆڕستان و شاری سەردەشت بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی دوو کرێکار.

کرێکاری گیان لە دەستداو لە شاری خوڕەم‌ئاوا یەکێک لە تێکنێسینەکانی پێتروشیمی لۆڕستان بوو، کە تووشی بەرق گرتوویی هاتبوو.

ناوبراو، سەرەڕای خەواندنی لە نەخۆشخانەی شاری خۆرەم‌ئاوا پاش کاتژمێرێک لە گوازتنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدات.

هەروەها لە شاری سەردەشت لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵە لە کاتی هەڵکەندنی چاڵێک، هۆی داتەپینی خاک و خۆڵی بینایەک گیانی لە دەست دەدات.

ئەو کرێکارە ڕۆژی ١ی ڕەزبەر بە هۆی داتەپینی دیواری خانووەکە گیانی لە دەست دەدات.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو دوو کرێکارە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووتەوە.

بەپێی ئاماری نوێ ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٤٨٤ کەس لە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها ٩هەزار و ٢٧ کەسی برینداری ڕووداوی کار سەردانی ناوەندی پزیشکی یاسایان کرووە.