ڕووداوی هاتوچۆ گیانی دوو ئەندازیار و دوکتورێکی لە کامێران ئەستاند
11:33 - 8 بانەمەڕ 2722
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕ، دوو ئەندازیار و دوکتورێک لە جادەی کامێران- سنە، لە شوێنێک بە ناوی "ملە مرواری"، بوونە قوربانیی ڕووداوی هاتوچۆ.
"دوکتور سەلاح قوربانی" خەڵکی گوندی "بزوەش"، ئەندازیار "فەرزاد ڕەزایی" خەڵکی گوندی "پاڵنگان" و ئەندازیار "پەرهام ڕۆستەمی" خەڵکی گوندی "شایەنی" سەر بە شاری کامێران، لە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا.
مەودای کامیاران- سنە ٧٥ کیلومیترە و جادەی نێوان ئەو دوو شارە بەهۆی ناستانداردبوون و پێچاوپێچبوون، زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕوو دەدات.