ڕووداوی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە

12:10 - 11 رێبەندان 2721

کاتژمێر ٣ی نیوە شەوی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێن لە جۆری "سەمەند و پڕاید" دوو کۆڵبەر کە بران؛ بوونەتە قوربانیی ئەو ڕووداوە.

لەو ڕووداوەدا "لوقمان عەبدوڵلاهی" گیانی لەدەست داوە و ئەو براکەشی بە ناوی "موختار عەبدوڵڵاهی" برینداربووه.

ئەو دوو برایە کوڕی "عەبدولمحەممەد" خەڵکی گوندی "تاوەگۆزی" سەر بە شاری "جوانڕۆ"ن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندووە لەو ڕووداوە موختار بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی نالەباره.

ئەو ڕووداوە لە نزیک تونێلی "دووئاو" ڕووی داوە.