ڕووداوی سروشتی باو و بۆران قوربانی لێکەوتەوە

14:55 - 4 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاتنی شەپۆڵێکی نوێی بارینی تۆز و خۆڵ و هەڵکردنی باو و بۆران لە شار و ناوچەکانی کوردستان قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، بە هۆی ڕووداوی سروشتی باو و بۆران هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری گیلان غەرەب لە پارێزگای کرماشان لە سەربانی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

ئەو هاوڵاتییە کورد تەمەن ٦٠ ساڵە دانیشتووی گوندی \"بێنگردی\" گیلانغەرەب بووە.

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری شاری گیلانغەرب لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئیسنا، ڕاگەیاند: هاتنی باو و بۆران بووەتە هۆی پچڕاندنی کارەبای هێندێک لە گوندکانی ئەو شارە و لە ناوچوونی چەند سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵک کە هەتا ئێستاش خەسارەتی ئەو ڕووداوە سروشتییە ڕوون بەنووتەوە.

سوڵتان موراد شابازپوور بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری شاری گیلانغەرب ئەوەشی خستەڕوو کە: ئێمە پێشتر پێشبینی هاتنی باو و بۆرانمان کردبوو و هۆشداریمان بە لایەنە پەیوەندییدارەکان دابووە.

هەر لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوی سروشتیی باو و بۆرانەوە، لە گوندی قەیلەسون ٥ هەزار مریشکی هێلکەکەر مندار بوونە کە بڕی ٢٥ میلیۆن خەساری لەو دواجنە (مرغداری) داوە.

فرەیی و جۆری كەش و هەوای ناوچەیی لە ماكۆوە هەتا دەهلۆران بۆتە هۆی ئەوەی كە كوردستان بكەوێتەو ژێر چەتری رووداوە سروشتییەكانەوە.

ئێران لەنێو وڵاتانی جیهان بۆ ڕووداوە سروشتیەكان بەدەهەمین وڵات دێتە ئەژمار و لە ٤٠ ڕووداوی سروشتی لە جیهاندا، سی حاڵەتی لە ئێران ڕوو دەدەات.