ڕاگەیەندراوی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ

14:38 - 20 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کوردی مەحکووم کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ


کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ توندوتیژی ئێران، هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە سیاسییە کوردییەکان و کەمپەکانی پەنابەران لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەو ئێعدامانەی لە نێوخۆی وڵات دەکرێن، مەحکووم بکات و پێشی پێبگرێت.

ژێنێڤ (سویس) ، ٨ی سێپتەمبری ٢٠١٨

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ٨ی سێپتەمبر، کۆماری ئیسلامیی ئێران لانیکەم ٥٠ کەسی بریندار و ١١ کەسی کوشت کە لە نێویاندا ئەندامانی پلەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبیندرێن. ئێران ئەم کارەی لە رێگەی هێرشێکی هاریکاریکراوی مووشەکی دوورهاوێژ بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپەکانی پەنابەران لە تەنیشتی ئەو بارەگایانە لە کۆیە ـ هەولێر لە کوردستانی عێراق ئەنجام دا.

لە ٧ی سێپتەمبردا، لە تۆپبارانێکی کوێرکوێرانەدا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خەساری گەورەی بە ژینگە گەیاند، واتە زەوی و زاری خەڵکی مەدەنی لە ناوچە سنوورییەکانی برادۆست و سیدەکان.

هەر لەو کاتەدا، ئەم بەیانییە، ٨ی سێپتەمبر، ئاگادار کراین کە سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی کارناسانی مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسانی ئێرانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد، زانیار و لوقمان مورادی و رامین حوسێن پەناهییان لەسێدارە داوە.

توندوتیژی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، تۆپبارانی کوێرکوێرانەی گوندییەکان و پەنابەرانی کوردی ئێرانی لە کۆیە و هەروەها لەسێدارەدانی بەندکراوە سیاسییەکان درێژدەرانی ئاشکرای پێشێلکاریی یاسا نێونەتەوەییەکان و هاوپێچەکانی ژێنێڤە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ (KMMK-G) بۆمبارانی بارەگاکانی حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان، بنەماڵەکان و پەنابەران لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەو ئێعدامانانەی لە نێوخۆی وڵات دەکرێن، مەحکووم دەکات.

ئەم ڕێکخراوە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات پێش بە توندوتیژییەکانی ئێران بگرن و شەرمەزاری بکەن.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ