چەکدارانی سوپای پاسداران لە پاوە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵیان کوشت
18:40 - 8 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە شاری پاوە، لاوێکی کوردیان کوشت و چوار کۆڵبەریشیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە نیزامییەکانی سوپای پاسداران لە پاسگای گوندی \"ژاڵە\"ی بەخشی باینگان لە شاری پاوە، دستڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەری کورد کرد و لە ئەنجامدا لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ کوژرا.
ئەو رووداوە، سەرلە ئێوارەی رۆژی رابردوو، رێکەوتی ٧ی رەزبەر، لە ناوچەی \"مەڕەخێڵ\"ی سەربە شاری پاوە هاتۆتە ئاراوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان بە هەواڵنێری (کوردپا)یان راگەیاندووە؛ پیدرام محەمەدی کوڕی نەوشیروان، خەڵکی گوندی \"سریاس\"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان، هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هاوکات لەگەڵ کوشتنی ئەو لاوە کوردەدا، چوار کۆڵبەری کوردیشیان دەستبەسەر کردووەو بۆ زیندانی شاری پاوەیان راگواستوون.
پێشتر محەمەد ساڵح نیکبەخت لە لێدوانێکدا بۆ (ئاژانسی کوردپا)، راگەیاندبوو: هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان بە هێنانەوەی پاساوی وەکوو \"گوێ نەدانی کۆڵبەران بە ئاگادارکردنەوەی مەئموورانی نیزامی و تەقە کردن لە کۆڵبەران لە ترسی گیانی خۆمان و تەشخیس نەدرانیان بەهۆی مەودای دوور\" تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، بۆیە ، تێکڕای حاڵەتی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران بەشێوە ئەنقەست (شبە عمد) و غەیرە ئەنقەست (غیر عمد) لە قەڵەم دراون و رەوتی پەروەندەی کوژرانی کۆڵبەران لە دادگاکاندا بێ ئەنجام دەمێنێتەوەو بکوژەکە لە سزا بێبەری دەبێت.