چەند میراتی مەعنەویی کورد، چوونە ریزی ئاسەوارە نەتەوەییەکانی ئێران

00:16 - 6 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە میراتی مەعنەویی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران چوونە ریزی ئاسەوارە نەتەوەییەکانەوە و وەک میراتی مەعنەوی تۆمار کران.

ئیدارەی میرات فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیارییەکانی ئێران لە حەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی تۆمار میراتی مەعنەوی کەلە شاری شاهروود بەڕێوە چوو، ٢٧٠ بەرهەم لەکۆی ٣٠٠ بەرهەمی پێشکەش کراوی وەک میراتی مەعنەوی تۆمار کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی \"خەبەر ئانلاین، کۆمەڵیکی ئاسەواری ناوچە کوردنشینەکانی ئێران وەک:
١- رێوڕەسمی بووکە بارانە لە (پاپرێزگای کوردستان)
٢- رێوڕەسمی بەڕیوەبردنی نەورۆز لە گوندی \"دێوەزناو\"ی ناوچەی هورامان، گۆرانی ناوچەیی سیاچەمانە، ئەرخەوان و پەسەک چنین لە (پارێزگای کوردستان)
٣- پێلاوی دەست چنی تایبەت بە ژنان، چۆنیەتی دروست کردنی نان برنجی، رۆنی خۆماڵیی ناوچەی کرماشان، نان ساجی، لباس سوونەوە، ساز کردنی دووزەلە و تەمبوور لە (پارێزگای کرماشان)

\"10869.jpg\"
٤- سێ خشتەکییە کوردییەکانی باکووری خۆراسان لەلایەن گوڵێ شادکام لە (خۆراسانی باکوور)
٥- چۆنیەتی دروست کردنی رەشماڵی عەشاییری ئیلام لە (پارێزگای ئیلام)

ساڵی ٢٠٠٣ کۆنوانسیۆنی پاراستنی میرات فەرهەنگی و هێماکانی مرۆڤ بەمەبەستی پاراستنی ئایین، داب ونەریت، بۆنە و رێورەسمی ناوچە جیاجیاکان سەرجەم وڵاتانی جیهان پەسەند کرا.

هەتا ئێستا ١٢٠ بەرهەم لەلایەن یونسکۆوە وەک میراتی مەعنەویی نەتەوە جیاجیاکان تۆمار کراوە و لە کۆی ئەو رێژەیە تەنیا ١٠ ئاسەوار لە وڵاتی ئێران بووە و لەو پەیوەندییەدا هیچ هەوڵیک لەمەڕ تۆمار کردنی ئاسەواری ناوچە کوردنشینەکان نەخراوەتە گەڕ.