چەند مانگە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی پیرانشاری ناڕوونە

10:50 - 25 رێبەندان 2721

لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان قادری" و "ئەنوەر شێخە" خەڵکی پەسوێی پیرانشار کە لە مانگەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراون.

ئەو سەرچاوەیە وتی: "ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کردووە".

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی "لوقمان قادریـ"ـان لە جادەی پیرانشار- پەسوێ دەسبەسەر کردبوو.

هەروەها ڕۆژی سێشەمممە ١١ی خەزەڵوەر "ئەنوەر شێخە" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

وێنە: ئەنوەر شێخە و لوقمان قادری