چەندین حیزبی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەڵبژاردنی سەرکۆمارییی ئێرانیان بایکوت کرد
22:31 - 1 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی راگەیەندراوێک، هەڵبژاردنەکانی رۆژی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵیان بایکوت کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو حیزبی کوردستانی ئێران رۆژی رابردوو لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: \"گومان لەوەدا نیە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەش وەک درێژەی رەوتی مێژووی دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە هەر چەشنە پرەنسیپێکی دێمۆکراتیک و هەڵبژاردنی ئازاد و ناسراو لە جیهاندا بێبەرییە\".
مێدیاکانی سەربە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای بڵاو کردنەوەی هەواڵی بایکوتی هەڵبژاردنی خولی یازدەیەمی سەرکۆماریی لە ئێران،رایانگەیاند: \"بەرنامەی هەڵبژاردن هەرلە سەرەتاوە لە \"بەیتی رەهبەری\" و دەست و پێوەندەکانی وەک وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە دەست پێدەکا و هەر لەوێش کۆتایی پێدێ\".
ئەو دوو حیزبە کە خەباتی چەکددارییان دژبە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کارنامەی خۆیاندا تۆمار کردووە، بایکوتی هەڵبژاردن و نەچوون بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدانیان بە پڕماناترین هەڵوێست لە قەڵەم داوە کە دەتوانێت گەورەترین پەیامی سیاسیی خەڵکی کورد بگەیەنێتە گوێ حاکمییەت و ڕای گشتیی جیهان کە هەڵاواردن و ستەمگەری و بێبەشکردنی سیاسی، دەبێ کۆتایی پێبهینرێت\".
هاوکات یەکێکی دیکە لە حیزبەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، \"پارتی ئازادیی کوردستان\" بە دەرکردنی راگەیەندراوێک، هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێرانی بایکوت کردووە و خوازیاری بەڕێوەچوونی رێفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە.
هەتا ئێستا حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەڵبژاردنەکانی شۆرای شار و گوندەکان، هیچ پەرچەکرددارێکی فەرمییان نەبووە.