چەندمین جاری هەڕەشەی ئیتلاعات لە مامۆستایەکی ئایینیی کورد

20:53 - 5 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، بۆ چەندمین جار هەڕەشەی لە مامۆستای ئایینی و پێشنوێژی گوندی \"سەهۆڵان\"ـی شاری مەهاباد کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بۆ چەندمین جار هەڕەشەی لە مامۆستا \"موراد ئەکرام\"، مامۆستای مزگەوتی گوندی سەهۆڵان کردووە کە دەبێ واز لە مامۆستایەتی بێنێت.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات مامۆستا ئەکرام بە \"پڕۆپاگەندا دژی نیزام و پێوەندی لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامییەکان\" تاوانبار دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعات چەندین جار ئەو مامۆستا ئایینییەی بانگهێشت کردووە و لێپێچینەوەی لێکردووە.

ئەندامانی شۆرا و کەیخوداکانی گوندی \"سەهۆڵان\" بە واژۆکردنی \"استشهاد محلی\" تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی مامۆستایان ڕەت کردووەتەوە.