\"چەق چەقە\" شێرپەنجە لەنێو دەبات

15:10 - 11 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕووەکی سروشتیی \"چەق چەقە\" یان \" گوڵە پەپوولە پاییزە\"ی کوردستان، چارەسەری سرووشتیی چەندین جۆر لە نەخۆشینی شێرپەنجەیە.


هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی پشدەر لە کوردستانی باشوور بەناوی \"حسەین محەممەد مستەفا\" تەمەن ٤٦ ساڵ کە ماوەی ٣ساڵ بوو تووشی یەکێک لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکان، واتە شێرپەنجە ببوو، بە کەڵک وەرگرتن لە ڕووەکی \"چەق چەقە\" توانی خۆی لە چنگی ئەم نەخۆشییە ڕزگار بکات و تەندرووستیی وەدەست بێنێتەوە.

\"\"
حسەین محەممەد مستەفا
بەپێی لێدوانەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە؛ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی زیاتر لە ٤٠میلیۆن دیناری بۆ شیمی دەرمانی و تێچووەکانی نەخۆشخانەکان سەرف کردووە و لە ماوەی ٣ساڵدا ٦ جار نەشتەرگەریی ئەنجام داوە، بەڵام هیچ ئاکامێکی لێ‌نەکەوتۆتەوە و دەڵێت؛ \"یەکێک لە هاوڕێیانم پێشنیاری بەکارهێنانی ئەم ڕووەکەی پێکردم و لە کۆتاییشدا پاش چەند مانگ کەڵک وەرگرتن لەم ڕووەکە توانیم بەسەر نەخۆشییەکەمدا سەرکەوم و بەپێی دوایین تاقیکارییەکان هەنووکە هیچ ئاسەوارێک لە نەخۆشینی شێرپەنجە لە لەشمدا نەماوە\".

بەپێی دوایین ڕاپۆرت و هەواڵە پێوەندیدارەکان، لەو کاتەوە تاکوو ئیستا چەندین گرووپ لە کەسایەتییە ئاکادێمیکەکان و پزیشکانی وڵاتانی ئورووپایی و ئامریکایی سەردانی ناوبراویان کردووە و توێژینەوە لەسەر ئەم ڕووەکەیان کردووەتە تێزی توێژینەوەکانیان.

ناوبراو سەبارەت بە شێوازی کەڵک وەرگرتن لەم ڕووەکە دەڵێ: بڕی ٣٠٠گرەم لە ڕووەکەکە بە ئاو دەکوڵێنیت تاکوو بڕێک تراو دەبێتەوە، پاش ساردبوونەوەی هەموو ڕۆژێک پێش لە ٣ ژەمی خوارنی بەیانیان و نیوەڕۆ و شەوانە دەیخۆیتەوە؛ ئەم چارەسەرە بەرەبەرە کاریگەرییەکانی خۆی دەردەخات.

\"چەق چەقە\" پێشتر وەک ڕووەکێکی بێ‌کەڵک چاوی لێدەکرا و جووتیارانی کوردستان هەڵیاندەکەند و فڕێیان دەدا، بەڵام ئێستا بووەتە ڕووەکێکی شیفابەخش کە دەتوانێ لە داهاتوودا شۆڕشێکی گەورە لە پیشەی دەرمانسازی وەڕێ بخات.