چەرخی گۆشت دوو منداڵی كوردی كردە قوربانی

19:48 - 17 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: دوو منداڵی كورد بە هۆی كەمتەر خەمی بنەماڵەكانیان لە دوو رووداوی جیادا بە توندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەرخی گۆشتی بەرقی قامكی دەستی منداڵێك لەشاری ورمێی‌هاڕێ‌و بە سەختی برینداری كردووە.

ئەو منداڵە لەلایەن پێرسۆنێلی فریاگوزارییەوە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

ئەو منداڵە قامكەكانی دەستی راستی بریندار بووە و تیمی فریاكەوتنی نەخۆشخانەش هۆكاری ئەو رووداوەیان گەڕاندۆتەوە بۆ كەمتر بنەماڵەی ئەو منداڵە.

هەر لەو پێوەندییەدا حەفتەی پێشووش منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لەشاری میاندواو تووشی رووداوێكی هاوشێوەی رووداوەكەی ورمێ‌بووە.

ئەو منداڵە بە هۆی بەركەوتنی دەستی بە چەرخی گۆشتی بەرقی سێ‌قامكی لە ناو ئەوە كەرەسە بەرقییەدا پەڕێوە.

لە مادەی ٥‌ی كۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی منداڵاندا هاتووە، حكوومەتەكانی ئەندامی ئەو رێككەوتنامەیە پێویستە بایەخ بە ئەركی خۆیان لە هەمبەر منداڵاندا بدەن و پێویستیشە منداڵان لەلایەن دایك و باوكانەوە بایەخی زیاتریان پێ‌بدرێ‌و دەبێ یاساش چاودێری ئەو ئەركانە بكات.

وێنــه: تەزیینی