چیای ئاویەر جارێکی دیکە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو

14:05 - 14 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: چیای ئاویەر رۆژی رابردوو بۆ دووهەمین جار تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوو و جارێکی دیکە خەسارێکی بەرچاوی ژینگەیی بەو شوێنە گەشتیارییە گەیشت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ چەندین شوێنی وەکوو دۆڵی نێوان ئاویەری گەورە و بچووک، کانی ماماتکە، حەوت ئاسیا هەتا گڵکۆی خدری زیندە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و خەسارێکی زۆر بە لەوەڕگەکانی ئاویەر گەیشتووە.

هەر هەمان رۆژ لەکۆبوونەوەی مودیرییەتی قەیرانی ئوستانی کوردستاندا باس لەوە کراوە کە ئاگرکەوتنەوەکانی رۆژی هەینی ئاویەر بە ئەنقەست بووە.

دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە چوار لاوە چیای ئاویەری لەسنە گرتەوە.

\"28085.jpg\"
لەو رووداوەدا بەشێکی بەرچاو لەدارستان و لەوەڕگەکان لەئاگردا سووتان. ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەحاڵێکدا بوو کە سنە وەکوو ناوەندی ئوستان لەبوونی هێلی کۆپتێر بێبەرییە.

نەبوونی کەرەسە و ئیمکاناتی پێویستی ئاگرکووژێنەوە وای کرد کە خەسارێکی بەرچاوی ژینگەیی بەو شوێنە بگات.

دەوترێت کە هاووڵاتیانی سنەیی بڕیاریان داوە رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەفتەیە لە پارکی کوودەکی ئەو شارە کۆ ببنەوە و بە چاندنی نەمام بتوانن بەشێک لە خەسارەتەکە قەرەبوو بکەنەوە.
ئاویەر بە بەرزایی دووهەزار و ٣٥٠ میتر دەڕوانێتە سەر شاری سنە و لە لای هاووڵاتیان گرینگییەکی تایبەتی هەیە.

هەواڵی پێوەندیدار:
\" target=\"_blank\">رووبەرێکی فراوان لەچیای ئاویەر لەئاگردا سووتا+ویدئۆ