چوار کوڕ و کچ لە شاری ورمێ خۆیان کوشت

21:27 - 18 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لە ساڵی نوێی ئەمساڵدا، لانیکەم ٨ کەس کە ڕێژەی تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵه دەستیان دایە خۆکوشتن.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانا دەستیان دایە خۆکوژی.

ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی \"گەباران\" و \"باوان\" بوون، کاڵێ ئەو کچە عازەبە بە هۆی کێشەی \"نامووسی\" بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لەیلا جەلالیش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ژێر ناوی \"هەوێ\" بەرەوڕوو بووتەوە و پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە لە گوندەکانی \"بێ بەکران\" و \"ئوورسی\" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ئە ڕاپۆڕتە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، شوناسی ئەو دوو لاو کوردەی بە ناوەکانی \"عەبدوڵڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری\" ڕاگەیاندووە.

پاڵنەری سەرەکی عەبدوڵڵا، زیندانی کردنی هەتا هەتایی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر ڕاگەیەنراوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە مەڕ هۆکارەکانی خۆکوژی ئەوە پێشان دەدات کە، پەیوەندیی سۆزداری، تێکچوونی سیستمی بەهاکان و ئاڵوگۆڕی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە هۆکارە سەرکییەکانی چوونە سەرەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان بە ئەژمار د