چوار لاوی مەریوانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە

13:26 - 29 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: چوار لاوی خەڵکی گوندی \"نێ\"ی شاری مەریوان پاش دەسبەسەر کرانیان، بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی \"نێ\"ی مەریوان بە ناوەکانی \"ﺣەﻣﯿﺪ ﭘەﺭﻭﺍﺯە\" ﺗەﻣەﻥ ۲۸ ﺳﺎڵ ﮐﻮڕﯼ ﻣﺤەممەﺪ، \"ﺑڕﯾﺎﺭ ﮐﺎﻭە\" ﺗەﻣەﻥ ۲٥ ﺳﺎڵ ﮐﻮڕﯼ ﺋەﻣﯿﻦ، \"ﻣﻮﺣﺴﯿﻦ ﻓەﺭەﻫﻤەﻧﺪ\" تەمەن ۲٤ ساڵ ﮐﻮڕﯼ ﺧوسرەو، \"محەممەد پەروازە\" تەمەن ۲۱ ساڵ کوڕی مەلاحسەین، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"بڕیار کاوە\" ، \"موحسێن فەرەهمەند\" \"حەمید پەروازە\"، خەڵکی گوندی \"نێـ\"ـی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردیان بە ناوی \"محەممەد پەروازە\" تەمەن ٢١ کوڕی مەلاحوسێن خەڵکی گوندی \"نێـ\"ـی شاری مەریوان، دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ‌بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردوون.