چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی دەستی پێكرد
12:49 - 4 بەفرانبار 2711
كوردپا: دوێنێشەممە رێكەوتی 3ی بەفرانبار چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی دەستی پێكرد و تێیدا هەشت فیلمی سینەمایی و چل و دوو كورتە فیلم پیشان دەدرێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی ماوەی 8 رۆژ دەخایەنێت و هونەرمەندان و دەرهێنەرانی كورد لە رێگای دوو كۆمپانیای \"ستاك فیلم و مینۆس فیلم\"ەوە بەرهەمەكانیان رەوانەی ئەو فێستیڤاڵە كردووە.
ئازاد سەوزە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای سلێمانی رایگەیاندووە، لە وڵاتانی: بریتانیا، ئوسترالیا، نۆروێژ، فەرانسە، ئاڵمان و بەشەكانی دیكەی كوردستانەوە بەرهەم گەیشتووە و وەكوو ساڵانی پێشوو چەندین كورتە فیلم و سینەمایی و فیلمی منداڵان پیشان دەدرێن.
لە كۆتاییدا خەڵات بۆ بوارە جیاجیاكانی فێستیڤاڵ وەك: باشترین سیناریۆ، وێنەگرتن، مۆنتاژ، دەرهێنان، ئەكتەری كوڕ و كچ و مووزیكی دانراو و هەوەرها بۆ بەشەكانی كورتە فیلم، دیكیۆمێناری و بەشی منداڵان دیاری دەكرێت.