چوارەمین دانیشتنی "یەك مانگ، یەك نووسەر"ی كرماشان بۆ ئەدەبیاتی لەكی تەرخان كرا

15:59 - 13 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: چوارەمین دانیشتنی پسپۆڕیی \"یەك مانگ، یەك نووسەر\" لە كرماشان بە جەخت كردن لەسەر \"تاوتوێی ئەدەبیاتی لەكی\" بەڕێوە چوو.

لێپرسراوی بەرێوەبردنی زنجیرە كۆڕە پسپۆڕانەكانی \"یەك مانگ، یەك نووسەر\" لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا وتی: \"رۆژی سێشەممە رێكەوتی 11ی رەزبەر چوارەمین خولی ئەو دانیشتنانە بۆ باس و شرۆڤەی ئەدەبیاتی لەكی تەرخان كرابوو كە تێیدا كۆمەڵێك لە شاعێر و نووسەرانی لەك زمانی پارێزگای كرماشان بە قسەكردن لەسەر ئەدەبی لەكی كۆڕەكەیان دەوڵەمەند كرد.

یەك لەو كەسانە هیدایەت قادری هونەرمەندی لەك بوو كە لەببارەی تایبەتمەندییەكانی گۆرانییە رەسەنەكانی زاراوەی لەكی بابەتێكی پێشكەش كرد.

لە چوارەمین دانیشتنی پسپۆڕانەی \"یەك مانگ، یەك نووسەر\" كەسانێكی وەك\"دوكتۆر ئیمانی، كەیوومەرست ئەمیری (لەك ئەمیر)، بیژەن هیمەتی، سەید قاسم ئەرژەنگ، جەلیل ئاهەنگەرنژاد، ئارەش ئەفزەلی و هەروەها كۆمەڵێك لە خوێندكارانی ناوەندی زانستی كاربوردیی فەرهەنگ و هونەری كرماشان بەشدار بوون كەلە تەلاری فەرهەنگیی و هونەریی وەحدەتی كرماشان بەڕێوە چوو.