"چل چرای سووتاو" پێنجەمین كۆمەڵە شێعری شاعێری پاوەیی بڵاو كرایەوە
15:47 - 12 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: پێنجەمین كۆمەڵە شێعری \"محەمەدئاشنا عەباسمەنش\" شاعێری پاوەیی لەژێر ناوی \"چڵ چرای سووتاو\" لەلایەن بڵاوكەرەوە \"باخینەی\"كرماشانەوە بڵاو كرایەوە.
بنکەی فەرهەنگی، خەبەری و شرۆڤەیی پاوە (کۆمەکاڵ) بڵاوی كردەوە، ئەم كۆمەڵە شێعرە كە لەبارەی ئاگركەوتنەوەی چەند ساڵی رابردووی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بە سێ شێوەزاری سۆرانی، هەورامی و كەلهوڕی هۆنراوەتەوە، لە دووتوێی 52 لاپەڕە و تیراژی 1000 ژمارە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئاشنا عەباس مەنش كە ئۆگرییەكی تایبەتی بە سروشت و پاراستنی ژینگە هەیە، ئەم كتێبە شێعرەی پێشكەش بە چالاكانی بواری پاراستنی سروشتی كوردستان كردووە.
\"ئاشتی لەژێر تیشكی مانگ\"، \"لە تەنیایی من لە تۆدا\"، \"مرزە ماچ\" و \"پەی مەرگو ئاواتانوو وێم\" بەرهەمە چاپ کراوەكانی دیكەی ئەم شاعێرە لاوەی خەڵكی شاری پاوەن.