چل كرێكاری بەنداوی "ژاوە" لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەسەر كار دەر كران
18:10 - 8 سەرماوەز 2711
كوردپا: چل كەس لە كرێكارانی بەشی \"خۆڵە سوورە\"ی بەنداوی \"ژاوە\" هەڵكەوتوو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە حوكمی كارفەرما لەسەر كار دەركران.
یەك لەو كرێكارانە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتی: 40 كەس لە كرێكارانی بەنداوی \"ژاوە\" بەبێ هۆ و بە فەرمانی كارفەرما لەسەر دەركراون.
ئەو كرێكارە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکریت وتیشی: بەڵێندەر و موهەندسەكانی بەنداوی \"ژاوە\" خەڵكی ناخۆجێین و زۆر كرێكاری غەیرە كوردیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و ئەوانەی كە دەركراون هەموویان كرێكاری كورد بوون و هەتا ئێستا چەندین حاڵەتی لەو چەشنە رووی داوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، دەركردنی ئەو 40 كرێكارە كوردە لە كاتێكدا بووە، كە مووچەی چوار مانگ كار كردنیان وەرنەگرتبووە.
كرێكارانی بەنداوی ژاوە لە سەرەتای ئەمساڵ و هەروەها ساڵی رابردووش بە هۆی كەمیی مووچە و دواكەوتنی مووچەكانیان دوو جار دەستیان لە كار كێشابۆوە و مانیان گرتبوو.
لە مانگی بانەمەڕی ساڵی پاردا كرێكارێكی خەڵكی پاوە بەناوی مەحموود رەحمەتی لەو بەنداوە لە كاتی كار كردندا كەوتۆتە ناو ئاو و گیانی لە دەست داوە.
بەنداوی ژاوە لە 40 كیلۆمیتریی باشووری سنە و لەسە رووبارەكانی \"قشڵاخ و گاوەرۆ\" و لە نێوان گوندەكانی \"وەسێ\"ی خواروو و \"دۆلاو\"دا دەبەسترێ و رێكەوتی 7ی بانەمەڕی ساڵی 1388 دەستی بەكار كردووە.
ئامانج لە بەستنی ئەو بەنداوە زیاد كردنی ئاوی سەرچاوە ژێر زەوینییەكان و گواستنەوەی بۆ دەشتەكانی قوروە و دێگولان راگەیەنراوە.
لە سەرەتای بەستنی ئەو بەنداوەدا خەڵكی گوندەكانی دەورووبەر ناڕەزایەتیی زۆریان بەو كارە ئەنجام دا، چونكە بەشێكی زۆر لە زەوی و زاری نزیك بە 10 گوند كە لەسەر ئەو دوو رووبارەن دەبنە ژێر ئاوەوە و لەناو دەچن.