چل بیری ئاوی وەرزێڕانی ناوچەی هەوشار پڕ كرانەوە
15:49 - 21 بەفرانبار 2711
كوردپا: ناوەندە پێوەندیدارەكانی شاری سایین قەڵا40 بیری ئاوی وەرزێڕانی ناوچەی هەوشاریان پڕ كردەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سایین قەڵا، 40 بیری ئاوی وەرزێرانی ئاوایی \"حاجی ئاوا\" لە ناوچەی هەوشار لەلایەن لێپرسراوانی پێوەندیداری شاری سایین قەڵاوە پڕ كرانەوە.
ناوەندە پێوەندیدارەكان سەرەڕای ئەوەی بیری ئاوی ئەو هاووڵاتییانەیان پڕ كردوونەتەوە، لەهەر خاوەن بیریك 100 هەزار تمەنیشیان وەكوو سزا ئەستاندووە.
ئەمە لەحاڵێك دایە كە پێشتریش ئیدارەی ئاوی سایین قەڵا بڕی 200 هەزار تمەنیان لەو هاووڵاتیانە ئەستاندبوو.
ئەو وەرزێڕانە لە ئاوی ئەو بیرانەیان بۆ ئاودێریی مووچەكانیان كەڵكیان وەردەگرت.
هەواڵنێری كوردپا وتیشی: هەتا ئێستا ئەو وەرزێڕانە بۆ بەدواداچوونی هۆكاری پڕ كردنەوەی بیرەكانیان چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەدیدارەكانیان كردووە، بەڵام هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لایەنە پێوەندیدارەكان هیچ وەڵامێكیان پێنەداونەتەوە.