چاپەمەنیی ناوچە كوردنشیەكانی ئێران و دۆخی شپرزەی ئابووری

01:55 - 17 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەڕای رۆژنامەنووسان رەوش و بارودۆخی چاپەمەنی و رۆژنامەنووسی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ بەهۆی باری ئابووریی ئێران روو لە خراپی دەكات و بەشێكیان لە بەرەبەری داخران دان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو حەفتەنامەی كوردی ـ فارسیی \"دیار كهن\" كەلە شاری سنە چاپ و بڵاو دەبێـتەوە، لە دوایین ژمارەی خۆیدا لەژێر سەردێڕی \"ماڵاوایی لەگەڵ چاپەمەنییەكان\" باسی دۆخی شپرزەی ئابووریی چاپەمەنیی ناوچەیی ناوچە پارێزگای كوردستان كردووە كە بەو هۆیەوە لە بەرەبەری داخران دان.

لە دوایین ژمارەی \"دیاری كوهەن\"دا وێڕای ئاماژە بە قەیرانی ئابووریی چاپەمەنیە ناوچەییەكان و بەتایبەت بڵاوكراوە تایبەتییەكان، نووسیویە زیاتر لە 40%ی بڵاوكراوەكانی پاری.َگای كوردستان كە مۆڵەتی یاساییان هەیە، بەهۆی ئابوورییەوە بڵاو ناكرێنەوە و ئەوانەش كە ماون لە بەرەبەری داخران دان.

\"9672.jpg\"
لە بەشێكی دیكە لەو راپۆرتەدا روو بە پارێزگاری كوردستان هاتووە، سەرەڕای ئەوەی كە بوودجەیەكی زۆری فەرهەنگی بە پارێزگای كوردستان تەرخان كراوە، بەڵام بەرپرسان بە مەبەستی پێشگیری لە دانەخرانی چاپەمەنییەكان هیچ هەوڵێك نادەن و تەنیا بڵاوكراوە دەوڵەتییەكان بەلایانەوە گرینگە.

دوو حەفتەنامەی دیاری كوهەن كە دوو حەفتەنامەیەكی فەرهەنگیی كوردیی ـ فارسی بە بەڕیوەبەریی عەلی لەكی‌زادە و سەرنووسەریی هوشیار بابایی ماوەی سێ‌ ساڵە لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و هەتا ئێستا 54 ژمارەی لێ‌ بڵاو كراوەتەوە.