چالاكێكی كوردی دژبەری حكوومەتی سووریە تیرۆر كرا

15:04 - 31 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپۆرتی تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبیە یەكێك لە چالاكانی كوردی دژبەری حكوومەتی سووریە كە ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر رفێنرابوو لە پارێزگای حەسەک كوژراوە.

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت، پاش ئەوەی كە مەحموود والی چالاكی سیاسی و دژبەری حكوومەت تیرۆر كرا ئەمڕۆ هەینی لە \"رەئسەلعەین\" تێكهەڵچوونێكی توند لە نێوان چالاكانی كورد و كەسانی چەكدار كە گومان دەكرێت كەسانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك) بن، رووی داوە.

بەپێی هەمان راپۆرت چالاكانی سیاسیی كوردی سووریە لە ناوچەی \"رەئسەلعەین\" پەكەكەیان وەك بكوژی مەحمموود والی تاوانبار كردووە.
\"7075.jpg\"
مەحموود والی ئەندامی \"شۆرای میللیی كوردانی سووریە\" ماوەی یەك مانگ لەمەوپێش لەلایەن كەسانی نزیك بە پەكەكەوە رفێنرابوو كە دواتر ئازاد كرابوو، بەپێی سەرچاوەكان ناوبراو یەكێك لە چالاكانی ئەو شۆرایە بووە و بەهۆی دژایەتیی لەگەڵ سیاسەتەكانی پەكەكە هەردەم لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانەوە هەڕەشەی لێكراوە.

بە وتەی كەسانی نزیكی مەحموود والی سێ‌ رۆژ لەمەوپێش لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك)ەوە كوژراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 30ی خەرمانان 3 ئەندامی كۆمیتەی \"هاوئاهەنگی بۆ گۆڕانی دێمۆكراتیك لە سووریە\" كە یەكێك لەلایەنە دژبەرەكانی چالاكی ناوخۆی حكوومەتی سووریەن، دیار نەماون.

ئەو سێ‌ ئەندامەی كۆمیتەی هاوئاهەنگی پاش گەڕانەوەیان لە پێكەن لە فڕۆكەخانەی دیمەشق دیار نەماون.

\"عەبدولعەزیز ئەلخەیر، ئەیاس غەیاس و ماهێر تەحان\" ئەو سێ‌ كەسەن كە بۆ دیتنەوەی رێگاچارەیەك لەسەر بانگهێشتی وەرزاەتی دەرەوەی چین سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە كەلە كاتی گەڕانەوەدا دیار نەماون.