چالاكێكی ناسراوی مەزهەبیی كوردستان دەستبەسەر كرا
15:28 - 8 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لە لێپرسراوانی دەفتەری موفتی و یەكێك لە ئەندامانی \"شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان\" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە قۆڵبەست كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەبدوڵڵا عەباسی یەكێك لە بەرپرسانی دەفتەری حەسەن ئەمینی، موفتی و لێپرسراوی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان، رۆژی هەینی رێكەوتی 6ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە بازگەی پۆلیسی جادەی سنە ـ كرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ستادی خەبەری ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كراوە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆكاری گیرانی ئەم چالاكە مەزهەبیە زانیارییەكی راست لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی راپۆرتی \"ئیلام كورد\" ماڵپەڕی سەر بەو جەریانە مەزهەبیە هەم لەلایەن بنەماڵەكەی و هەم شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستانەوە بەدواداچوون لەمەڕ چارەنووسی كراوە.
لە ساڵانی پێشوو و هەروەها لە ماوەی چەند مانگی پێشووشدا مامۆستا حەسەن ئەمینی بەرپرسی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان بۆ چەندین جار لەلایەن دادگای تایبەتی رۆحانیەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكرا.