چالاكێكی مەزهەبیی بۆ تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی مەهاباد كرا
14:50 - 21 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد كە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانەوە بە شەش مانگ زیندانی كردن حوكم دراوە، ئێستا سەرقاڵی تیپەڕاندنی حوكمەكەی لە زیندانی ناوەندی مەهابادە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، جەعفەر غەفووری ناوی ئەو هاووڵاتییە كوردەیە كە لەلایەن دادگاوە بانگهێشت و رەوانەی گرتووخانە كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی \" هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی\" و \" بەرگریی لە زیندانیانی عەقیدەتی رەجایی شار\" حوكمی شەش مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بڕاوەتەوە.
جەعفەر غەفووری مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و دواتر بەدانانی بارمتە ئازاد كرابوو.
غەفووری رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٠ی مانگی بەفرانبار رەوانەی زیندانی شاری مەهاباد كراوە.
ئەو چالاكە مەزهەبییە پێشتریش لەساڵی ١٣٨٨دا بە تاوانی ئەنجامدانی چالاكی مەزهەبی و هاوكاری لەگەڵ رەوتە مەزهەبییەكان، لەلقی ٢٨ی دادگای \"ئینقلاب\"ی تاران بە سێ ساڵ زیندانی حوكم درابوو.
جەعفەر غەفووری ئەو سێ ساڵ زیندانییەی لەگرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج تێپەڕ كرد و دوای تەوا بوونی حوكمەكەی لەزیندان ئازاد كرابوو.