چالاكێكی مافی ژنان بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە
13:52 - 11 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لەداکۆکیكارانی مافی ژنان لەكوردستان بە مەبەستی كێشانی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی ناوەندی سنە كراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەئموورانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رێكەوتی ١٠ی خاكەلێوە مونیژە سادقیان بۆ زیندانی سنە راگواستووە.
ئەو چالاكەی بواری مافەكانی ژنان لەلایەن دادگای ئوستانی كوردستانەوە بە تاوانی \"تێكدانی نەزم گشتیی\" لەرێگەی ئەنجامدانی چالاكی سیاسییەوە بە سێمانگ و یەك رۆژ زیندانی مەحكووم كراوە.
راگواستنی مونیژە سادقی بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە لەلایەن هەواڵنێری كوردپاوە پشتڕاست كراوەتەوە.
مونیژە سادقی كە لە بواری مافی منداڵانیشدا چالاكی هەبووە، مانگی سەرماوەزی ساڵی پێشوو لەناو ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و پاش پێنج رۆژ بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی كاتی لەزیندان ئازاد كرا.
ئەو ژنە چالاكە ساڵی ١٣٨٩ش كاتێك كە بۆ ئاگاداربوون لەحوكمی دادگای پێداچوونەوە سەردانی دەزگای قەزایی شاری سنەی كردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو.

مونیژە سادقی لەلایەن دادگای ئوستانی كوردستانەوە بە سێمانگ و یەك رۆژ زیندانی مەحكووم كراوە