چالاكێكی فەرهەنگی: لەبۆكان ناوەندێكی فەرهەنگی بۆ پاوانكردنی بواری فەرهەنگی دامەزراوە+وێنە
14:30 - 27 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەشاری بۆكان ناوەندێك لەژێر ناوی \"كانوونی فەرهەنگی ـ هونەری و تەبلیغیی بۆكان\" سەرقاڵی چالاكییە و بەوتەی كەسانی ئاگادار ئەو ناوەندە لەهەوڵی پاوانكردنی كاری فەرهەنگی و ئەدیبان دایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"كانوونی فەرهەنگی ـ هونەری و تەبلیغیی بۆكان،\" ماوەی یەك ساڵە بە سەرپەرەستیی \"كاوە محەممەدزادە\" دامەزراوە و بەپێی پێناسەكەیان، سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئەدیبان و نووسەرانی شاری بۆكان لەدەوری یەكترن.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەر لەسەر بانگەوازی ئەو كانوونە ژمارەیەك ئەدیب و نووسەری شاری بۆكان لەكۆبوونەوەیەكی \"كانوونی فەرهەنگی ـ هونەری و تەبلیغیی بۆكان\"دا، كە بۆ قەسیم عوسمانی نوێنەری مەجلیسی ئیسلامی پێكهاتبوو، بەشدارییان كردبوو.
چالاكێكی فەرهەنگی شاری بۆكان كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێبە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ژمارەیەك ئەدیبی ناسراو و بە ئەزموون وڵامی رەتیان بە بانگەوزەکە دابوویەوەو لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداریان نەكردبوو.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە وتیشی: لەلایەن بەڕێوەبەرانی كانوونەكەوە بەشێوەی ناراستەوخۆ داوای هاوكاری لەشاعیران و نووسەرانی كورد كراوە، كەلە كۆكردنەوەی ئەندام بۆ بەسیج هەوڵەكانیان وەگەڕ بخەن.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو چالاكە فەرهەنگییە، هەتا ئێستا دوو هەتا سێكەس لە چالاكانی فەرهەنگی شاری بۆكان لەو كانوونەدا بەفەڕمیی كارتی بەسیجیان وەرگرتووە.
\"كانوونی فەرهەنگیی ـ هونەری و تەبلیغی بۆكان\" لەلایەن ئیدارەی ئیرشاد لەتەنیشت هۆڵی سیمۆرغ لەپاركی ساحیلی دامەزراوە.
بەشێك لەچالاكانی فەرهەنگیی شاری بۆكان رەخنەی ئەوەیان هەیە، ئەو كانوونە لەحاڵێكدا دامەزراوە كە لەشاری بۆكان ناوەندێك لەژێر ناوی \"كۆڕی فێركاریی ـ فەرهەنگیی ئەدەب\" ماوەی چەندین ساڵە لەبوارەكانی بەڕێوەبردنی خولی فێركاریی زمانی كوردی، شەوە شێعر و كۆڕ و كۆبوونەوەی ئەدەبیدا چالاكیی دەكات و لەلایەن ناوەندە حكوومەتییەكانەوە هیچ بایەخێكی پێنادرێ.
ئەوانە وتووشیانە، بنكەی كۆڕی ئەدەب پێشتر لەیەكێك لە ساڵۆنەكانی شارەوانیدا جێگیر ببوو، بەڵام فشاری هێندێلایەن و ناوەندی حكوومەتی وایكرد، كە شارەوانی بنكەكە لەبەڕێوەبەرانی كۆڕی ئەدەب بستێنێتەوە.