چالاكێكی فەرهەنگیی شاری مەهاباد بانگهێشتی دادگا كرا
14:12 - 22 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی فەرهەنگی كورد كە ماوەیەك لەمەوبەر بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بانگهێشت كراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شاهۆ حوسێنی چالاكێكی فەرهەنگی و خوێندكاریی كورد، كە رێكەوتی 24ی جۆزەردان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەر كرا و دواتر بە دانانی 80 میلیۆن تمەن وەسیقە بە شێوەی كاتی ئازاد كرا و پاش زەخت و گوشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە، بە ناچاری وڵاتی بەجێ هێشت.
لەحاڵی حازردا بانگهێشت نامەیەك لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە برداوەتە ماڵی باوكی ئەو هاووڵاتییە و پێیان راگەیاندووەن كە دەبێ شاهۆ خۆی بە دادگا بناسێنێت.
هاوكات لەگەڵ شاهۆ حوسێنی، دیاكۆ خەیات، یەعقووب خزری، جەماڵ قادرنژاد و ئاكۆ سەلیمی كە هەر چواریان چالاكی خوێندكاری بوون و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر كرابوون.
ـ شاهۆ حوسێنی خوێندكاری ساڵی ئاخری كارناسیی باڵای رشتەی زانستە سیاسییەكانی زانستگای \"ئیمام خومەینی\" قەزوین بووە.
ـ لە ساڵی 1379 ەوە هەتا ساڵی 1384 بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە.