چالاكێكی سیاسی لەشنۆ بەهۆی فشاری ئیتلاعات، زێدی خۆی بەجێهێشت+وێنــه

18:03 - 5 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: فشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەشاری شنۆ چالاكێكی سیاسی لەو شارە ناچار كرد پەڕیوەی هەندەران ببێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رزگار پەروانەوەتەن دانیشتووی گەڕەكی\" بێهداشتی سەرێ‌\" لە مام تەمری شاری شنۆ بە هۆی ئەنجامدانی كاری سیاسی لەژێر فشاری مەئمورانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، رزگار پەروانەوەتەن چەند جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت كرابوو، بەڵام ئەو هاووڵاتییە خۆی بەدەستەوە نەدابوو.

\"22315.jpg\"
رزگار پەروانەوەتەن
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، فشار و چاودێرییەكانی مەئموورانی ئەمنیەتی گەیشتبووە ئاستێک، کە \"رزگار\" ناچار بوو گیانی خۆی رزگار بكات و زێدی خۆی بەجێ‌بێڵێ‌\".

دەوترێت لەخۆپیشاندانەكانی ساڵی ١٣٨٤‌ی شاری شنۆ كە بەهۆی كوشتنی لاوێكی مەهابادی بەناوی \"شوانە\" رێكخرابوو، ژنێكی بنەماڵەی \"پەروانەوەتەن\" لەئەنجامی بەرکەوتنی گولـلەیەکی هێزە حكوومەتییەكان لەناو ماڵەكەی خۆیاندا گیانی لەدەست دابوو.

لەحاڵی حازردا رزگار پەروانەوەتەن، کەبەهۆی مەترسیی گیانییەوە زێدی خۆی بەجێهێشتووە، لەیەكێک لەوڵاتانی ئورووپایی گیرساوەتەوە.