چالاكێكی كرێكاری لەسنە بە زیندان مەحكووم كرا
13:14 - 25 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: وەفا قادری چالاكی كرێكاری كوردی خەڵكی شاری سنە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی كوردستانەوە حوکمی ٥ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
وەفا قادری ئەندامی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان رێكەوتی ١٧ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، لەگەڵ سێچالاكی كرێكاریی دیكەی كورد كورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرا.
لەو پێوەندییەدا كۆمیتەی هاودەنگی بڵاوی كردۆتەوە، ئەو چالاكە كرێكارییە لە دادگای \"ئینقلاب\"ی شاری سنە بە تۆمەتی \"پروپاگەندە بە دژی نیزام\" بە ١ساڵ زیندان حوكم درا و دواتر لەدادگای پێداچوونەوە ئەو بۆ ٥ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
هاوكات لەگەڵ وەفا قادری چەند چالاكی كرێكاری دیكەش بەناوەكانی \"سەید خالید حوسێنی، بێهزاد فەرەجوڵڵاهی و حامید مەحموودنژاد\" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لەناو ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر كرابوون.
بە وتەی هاووڵاتییان، چالاكانی کرێکاری لە کوردستان بەردەوام لەژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان دان و لەلایەن ئەو ناوەندانەوە ئیزنی چالاكیان پێ نادەن و تەنانەت رێوڕەسمی تایبەت بە كاروباری كرێكاری و رۆژی جیهانی كرێكارانیش مۆڵەتی پێنادرێ.