چالاكێكی خوێندكاریی بە دانانی وەسیقەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد كرا

13:59 - 21 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی خوێندكاریی كوردی خەڵكی شاری مەریوان دوای سێ‌مانگ دەستبەسەری، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی كاتی لەزیندان ئازاد كرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٩ی رەشەمە رێبوار كامرانی پوور چالاكی خوێندكاریی کورد، دوای سێ‌مانگ دەستبەسەری لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنەدا بەشێوەی كاتی ئازاد كراوە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە رێكەوتی ١٩ی سەرماوەز پاش ئەوەی خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ناساندبوو دەستبەسەر كرابوو.

\"25394.jpg\"
رێبواركامرانی پوور، خەڵكی مەریوان و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئەدەبی \" هاورێ‌هەورام\"‌ی زانكۆی پەیام نووری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی \" سەوزی چیا\"‌ی مەریوانە
هێزە ئەمنیەتییەكانی سنە یەك رۆژ دوای دەستبەسەركردنی چووبوونە ماڵی رێبوار و دەستیان بەسەر كەلوپەلی شەخسی، كتێب و كامپیۆتێرەكەیدا گرتبوو و لەو كاتەوە هەتا ئێستا هۆكاری گیرانی ئەو چالاكە خوێندكارییە دیار نەبوو.

لەماوەی دەستبەسەركرنی رێبوار كامرانی پووردا، دایم و باوكی توانیبوویان دوو جار لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا چاویان پێی بكەوێت.

رێبواركامرانی پوور، خەڵكی مەریوان و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئەدەبی \" هاورێ‌هەورام\"‌ی زانكۆی پەیام نووری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی \" سەوزی چیا\"‌ی مەریوانە.