چالاكیی ژینگەپارێزی و كردنەوەی پیشانگەی خۆشنووسی لەشارەكانی مەهاباد و مەریوان + وێنــه
14:00 - 24 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەكی بەرچاو لە لایەنگرانی ژینگە، لەهەوڵێكی خۆرسكدا شاری مەهابادیان خاوێن كردەوە و هاوكات پیشانگەیەكی خۆشنووسیش لە شاری مەریوان و مەهاباد كراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٣ی رەشەمە شاری مەهاباد لە زبڵ و پاشماوەكان، بە دروشمی \" پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە\" لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتی و لایەنگرانی ژینگەوە خاوێن کرایەوە.
ئەو هەوڵەی لایەنگرانی ژینگەپارێز لەشاری مەهاباد، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە سەری ساڵی تازە و لەدوایین هەینی ساڵی ٩٢دا ئەنجام دراوە.
لەلایەی دیكەوە رێوڕەسمی كردنەوەی پیشانگەیەكی خۆشنووسی لەژێر ناوی \" بۆنی باران\" بە سەرپەرەستیی ئازاد مەحمودی بەڕێوە چوو.
لەو پیشانگەیەدا بەرهەمی خۆشنووسیی هونەرمەندانی وەک عەلی عەبداڵی، لەیلا نادری، سارا ئاقایی، حەسەن قەرەنی، جەماڵ عەبدوڵڵاهی، دڵشاد ئوسلووب، سارا فەخری راد، ئیسماعیل عێزەتخا، یووسف بەهرامی، تاهیر دەروێشزادە، شەبنەم عەبدوڵڵاهی، رەحمان بەیگی پوور و سعید گولابی ئازەر خراوەتە بەر دیدی ئۆگرانی هونەری خۆشنووسی.
پێشانگەی خۆشنووسی بۆنی باران رێكەوتی ١٩ی رەشەمە دەستی پێكردووە و هەتا رێكەوتی ٢٥ی رەشەمە لە نیگارخانەی تالاری وەحدەتی شاری مەهاباد بەردەوام دەبێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا لەشاری \"مەریوان\"یش پیشانگەیەكی خۆشنووسی هونەرمەند \"كورووش مورادی\" بەڕێوە چوو، کە بۆ ماوەی ٥ رۆژ بەردەوام بووە و زیاتر لە ٢٠ بەرهەمی خۆشنووسی لەخۆ گرتبوو.
پیشانگەی خۆشنووسی هونەرمەند كورووش مورادی بە هاوكاری زانكۆی پەیام نووری مەریوان كرابوویەوە و ئەو هونەرمەندە كوردە لە رشتەی ئەدەبیانی زمانی ئینگلیزیدا لەو زانكۆیە سەرقاڵی خوێندنە و لەساڵی ١٣٨٠وە كاری خۆشنووسی دەستی پێكردووە.