چالاکێکی کرێکاری لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

21:51 - 25 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوەدەسبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شاری سنە گوێزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی \"پەیمان (هاوار) عەبدی\" خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەرکرا و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، بۆ گرتووخانەی شاری سنە گوێزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گویا ماوەی یەک مانگ بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە بەبێ تێپەڕاندنی ڕەواڵی یاسای و تێگەیاندنی تۆمەتەکەی بڕدراوتەوە.

ئەم چالاکە کرێکارییە هەنوکە لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە دایە.