چالاکێکی کرێکاری رەوانەی زیندانی شاری سنە کرا

13:39 - 25 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری پاش خۆ ناساندن بە دادگای شاری سنە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سنە کراوە.


چالاکێکی ناسراوی کرێکاری بەناوی \"پدرام نەسروڵڵاهی\" پاش خۆ ناساندن بە دادگای شاری سنە دەستبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ١٩ مانگ حوکم رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کراوە.

پدرام نەسروڵڵاهی \" نەبەز\" پێشتر بە تاوانی ئەندامەتیی لە \"کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان\" و پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە ٣ ساڵ حوکم درابوو کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، ئەو حوکمە بۆ ١٩ مانگ زیندانی کەم کرایەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ ماوەی٣٠ رۆژ دەستبە سەر کرابوو.

نەبەز نەسروڵڵاهی لە ساڵی ٨٥ەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠ جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و ١٢ جاریش دەستبەسەر کراوە.