چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ١ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

16:35 - 13 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە چالاکێکی کرێکاریی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١١ی پووشپەڕ \"وەفا قادری\" چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

\"13701.jpg\"
وەفا قادری وغالب حوسێنی دوو چالاکی کرێکاریی
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، دادگای ئینقلابی شاری سنە تاوانی ئەو چالاکە کرێکارییەی \"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی راگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی پووشپەڕ \"غالب حوسێنی\" چالاکێکی دیکەی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بەتاوانی \"لایەنگری لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە دادگای ئینقلابی شاری سنە دادگایی کرا.