چالاکێکی کرێکاریی لە سنە دەسبەسەر کرا

13:50 - 19 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٦ ڕەزبەر، چالاکێکی کرێکاریی کورد، بە ناوی \"زانیار دەباغیان\" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکارییە، بێئاگایی خۆیان لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکرانی کوڕەکەیان دەربڕیوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیار دەباغیان لە گرتووخانەی هێزە ئیتلاعاتییەکانە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.