چالاکێکی ژینگەیی لە پاوە دەسبەسەر کرا

11:19 - 1 جۆزەردان 2722

حەوتووی ڕابردوو، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ئوسوەت زەردۆیی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی شاری باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شاری پاوەیان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی "ئوسوەت زەردۆیی" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.