چالاکێکی ژینگەیارێزی دژی ئازاردانی ئاژەڵان ناڕەزایەتی دەربڕی
21:05 - 12 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئازاردانی ئاژەڵان، ڕێگای نێوان شاری مەریوان ـ سەلاسی باوەجانی پێوا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، مانگرتنی شەریف باجور، چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان بە ڕێپێوان دژی ئازاردانی ئاژەڵان دەستی پێکرد.
ڕێپێوانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کە بە مانگرتن لە خواردن دەستی پێکردوە، بۆ ناڕەزایەتی دەبڕینی مڕۆڤەکان دژی ئاژەڵان بووە.
ناوبراو، ڕێگای ٢٥٠کیلۆمێتری شاری مەریوان لە پارێزگای سنە هەتا شاری سەلاسی باوەجانی لە پاریزگای کرماشان بەپێی بڕیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەریوانییە چەند کاتژمێر پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی سەوڵاوا لە گوندی\"دزڵی\" دەستبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردنی شەریف باجور هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نیە.
ئەو هەوڵەی شەریف باجور لەوەوە دێت کە ماوەیەک پێش لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی سەگێک بە هۆی خوراردنی مریشکێکەوە، دەکوژرێت.
ئازاردانی ئاژەڵەکان سەرەڕای جۆرێک\"تاوانکاری\" کۆمەڵایەتی بە ئەژمار دێت، بەڵام هەتاکوو ئێستا وەک تاوانێک دژی ئاژەڵان چاوی لێ نەکراوە.