چالاکێکی ژینگەپارێزی بە بارمتەی قورس ئازاد کرا

14:32 - 8 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزی، پاش تێپەڕینی ٦ مانگ، بە دانانی بارمتەی قورس، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"چیا محەممەدی\"، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"چیا محەممەدی ماوەی ١٠٠ ڕۆژ، لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدا ڕاگیرابوو.\"

\"چیا محەممەدی\"، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی \"هەواڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت و پڕوپاگەندە دژی نیزام\"، دەسبەسەر کرابوو.