چالاکێکی مەزهەبی لەلایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە بانگهێشت کرا

15:49 - 10 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی بانگهێشت و فشار خستنە سەر چالاکانی مەزهەبی کورد، ئەندامێکی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری سەردەشت کراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژاسنی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت \"شێرزاد عومەری\"ی یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب قورئانی بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێکراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچنەوەی لەگەڵدا کراوە.

دەوترێت کە هێزە ئەمنیەتییەکان وێڕای فشار خستنەسەر ئەو چالاکە مەزهەبییە هاوکاتیش داوایان لێکردووە کە دەست لەئەندامیەتی مەکتەب قورئان هەڵبگرێت.

پەیڕەوانی مەکتەب قورئان کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی قۆناخی سێهەمی بزووتنەوەی دینی دان\" هەوڵەکانی خۆیان لەسەر \" رێنوینی کردنی خەڵک بۆ چالاکە مەزهەبییەکان بە دوور لە کردەوەی سیاسی\" چڕ کردووەتەوە.

بانگ کردن و لێپێچینەوە لەهاووڵاتیانی کوردی پەیڕەوی مەکتەب قورئان لەحاڵێکدایە کە ئەو رەوتە مەزهەبییەی کوردستان بە بەردەوامئ پێداگری لەسەر چالاکییەکانی بەدوور لە سیاسەت و بانگهێشتکردنی خەڵکی و رینوێنی کردنی هاووڵاتیانی کردووەتەوە.