چالاکێکی مەدەنی کورد بانگهێشتی دادگای سنە کرا

20:05 - 4 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای شاری سنە چالاکێکی مەدەنییان بانگهێشتی ئەم ئیدارەیه کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سنە بەناوی \"محەممەد ڕۆستەمی\" کوڕی \"سەعید\" بانگهێشتی دادگای ئەم شارە کرا.

بانگهێشتنامەی دادگا ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە نێردراوە.

لە بانگهێشتنامەی نێردراو بۆ ئەم چالاکە کوردە هاتووە: \"بەهۆی سکاڵای دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سنە، دادوەر لە دژی ئێوە بە تۆمەتی بێ ڕێزی کردن بە ڕێبەری حکومەت سکاڵای تۆمار کردووە، دەبێت لە کاتی دیاریکراودا بەمەبەستی پێڕاگەیشتن بەم سکاڵایە لەم لقەی دادگا ئامادە بن\".

محەممەد سدیق ڕۆستەمی دەبێت ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەر کاتژمێر ٨:٣٠ خۆی بە دادگای شاری سنە بناسێنێت.